بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتی جیهانی دژی شەڕ
لە کاتێکدا کە ململانێی سەربازیی نێوان ئێران لە لایەک و ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەکی دیکە بەردەوامە، شارەکانی جیهان شاهیدی گردبوونەوە و ڕێپێوانی دژایەتی شەڕ و سیاسەتەکانی حکومەت بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان: لە ئەسینای پایتەخت سەدان کەس بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕێپێوانیان کرد و دروشمی دژ بە شەڕ و دەستێوەردانی سەربازییان دەوتەوە و داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکەیان دەکرد.
لە ئیسرائیل سەدان خۆپیشاندەر لە تەلئەبیب کۆبوونەوە و ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئیسرائیل گرت.
لە لەندەن بە دەیان هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد دژی بزووتنەوە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان کە بەشێکیان دروشمیان دژی شەڕ و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتەوە.
لە شارە گەورەکانی ئەمەریکا، هەزاران کەس لە گردبوونەوە گەورەکاندا بە دروشمی "نا بۆ پاشا" ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ.
گوڵان: سەردار خەلیل
