دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە ئاسیا
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئادار، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئاسیادا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران.
لە سەرەتای مامەڵەکاندا، نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 6.5% دابەزی و گەیشتە نزیکەی 97 دۆلار و 65 سەنت، دوای ئەوەی تەنها ڕۆژێک پێشتر ڕێژەی 100 دۆلاری تێپەڕاند.
هەروەها نەوتی خاوی ئەمریکا نزیکەی لەسەدا ٦ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٨٦ دۆلار و ٧٧ سەنت.
سەرەڕای دابەزین، نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزترن لە چاو پێش ململانێکان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی نیگەرانییەکانی بازاڕە سەبارەت بە سەقامگیری دابینکردنی وزە.
گوڵان: سەردار خەلیل
