بەردی ڕەشید بۆ نووسنی هیرۆگلۆفی

بەردی ڕەشید بۆ نووسنی هیرۆگلۆفی

ئەم بەردە شوێنەوارییە كە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت «Rosetta Stone» مێژووی بۆ ساڵی 196 پ.ز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەتلیمۆسی پێنجەم، بەردەكە لە جۆری دایۆرایتی ڕەشە، و بە هەرسێ زمانی یۆنانی كۆن و هیرۆغلۆفی و دیمۆتیكی لەسەری نووسراوە، ئەم بەردە دەروازە و یارمەتیدارێكی باش بوو بۆ لێكدانەوە و خوێندنەوەی نووسینی هیرۆغلۆفیی میسری كۆن، ئەوەش لە ساڵی 1822 زانای فەڕەنسی «جین فڕانسیسكۆ» توانی بە پشتبەستن بەم بەردە، خوێندنەوە بۆ نووسینی هیرۆغلۆفی بكات. بەردەكە ساڵی 1799 لە كاتی داگیركایی میسر لە لایەن سوپای ناپلیۆنەوە لە میسر دۆزرایەوە، دواتر ئەم بەردە پێشكەشی شاژنی بەریتانیا كرا و ئێستا لە مۆزەخانەیەكی لەندەنە، بەرزیی ئەم بەردە 114سم و ئەستووریی 28سم و كێشەكەیشی 760 كیلۆیە، یەكێك لەو پارچە شوێنەوارانەی لە دەساڵی ڕابردوودا، زۆرترین سەردانیكەری هەبوو لە مۆزەخانەكەدا.

 

Top