پـــارتـــی، دەنگی بیستراوی کوردستانە

پـــارتـــی، دەنگی بیستراوی کوردستانە

 

لە دوایین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، جارێکی تر هەندێک لە نوێنەرانی حیزبە توندڕەوەکان،کە دژایەتی دەسەڵات و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، زمانێکی توندتریان بەکارھێنا و ئاستی دژایەتی کردنیان بەرزکردەوە. بە سوود وەرگرتن لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئەو نوێنەرانە،کە دەبووایە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکەن! ئەو ڕووداوە جارێکی دیکە، ئەو ڕاستییانەی دووپات کردەوە، کە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنەری ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستانە.

لەو دانیشتنەدا، کە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی کرد بوو. وەک ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوەی ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان، دەکرێنە سەر کوردستان. ئەوەی جێی داخە لایەنەکانی دیکە، لە جیاتی ببنە هێزی دروست کردنی کۆدەنگی کوردستانی و ڕووبەڕووی ئەو دوژمنکارییە ببنەوە، بەبێ دەنگی و بێ هەڵوێستیان بوونە بەشێک لەو هێرشە دوژمنکارییانە و خزانە ناو سەنگەری دوژمنەکانیان.
لەلایەن ئەو فڕاکسیۆنانەی کە لە سەر کوردستان حیسابن، هیچ دەنگێک بۆ بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان نەبیسترا. وەڵامێکی یاسایی ئەو دوژمنکارییانە نەدرایەوە، نە وەڵامێکی دەستوری، و نە هەڵوێستێکی سیاسی نەبیندرا، کە بگونجێت لەگەڵ قەبارەی دوژمنایەتی فڕاکسیۆبە عەرەبییەکان، کە بەشێکیان داوای لەناوبردن و نەهێشتنی قەوارەی دەستوری کوردستانیان دەکرد.

بۆ خەڵکی کوردستان، جارێکی دیکە سەڵمێندرایەوە، کە جگە لە پارتی، ئەوانەی دیکە کە خۆیان بە نوێنەری کورد دەناسێنن، لە کاتی تاقیکردنەوەیەدا دەرکەوت کە ناتوانن بەرگری لە ماف دەستوریرکانی کوردستان بکەن، ناوێرن و ناتوانن هەڵوێستێکی ڕوون و ئازایانەیان هەبێت لەبەرامبەر دوژمنایەتی کردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان. ئەم ڕووداوە دووبارە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە:
نوێنەرایەتی ناونیشان نییە،
نوێنەرایەتی هەڵوێستە.

Top