دەربەندیخان و پیشەسازی شەڕی دەبازبوون دەكەن

دەربەندیخان و پیشەسازی شەڕی دەبازبوون دەكەن

دەربەندیخان و پیشەسازی شەڕی دەبازبوون دەكەن
یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان هەفتە لەدوای هەفتەهەنگاو بۆ كۆتایی هێنانی خولەكە دەڕوات و هەریەك لە یانەكانی دەربەندیخان و پیشەسازی ئەم وەرزە ئاستیان وەكو پێویست نییە لە خولە گەورەكەی كوردستان.یانەی دەربەندیخان لە دواین ریزبەندی یانەكان دێت بە كۆكردنەوەی 14خاڵ، هەرچەندە یانەكە پێنج یاری لە خولەكە ماوە ئەنجام بدات، یانەی دەربەندیخان لە كۆی ئەنجامدانی 18یاری تەنیا سێ یاری براوە بووە و دە یاری دۆڕاوە و پێنج یاری یەكسان بووە، سەرەڕای ئەوەی كارگێڕیی یانەكە ستافێكی ڕاهێنەری تازەی بۆ یانەكە داناوە بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لەم قەیرانی ئەنجام خراپییە ڕزگار بكەن وهەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە لەم یارییانەی داهاتوو ئەنجامی تیپەكە چاك بكەنەوە. هەرچی یانەی پیشەسازیی شاری هەولێرە ئەم وەرزە لە كۆی ئەنجامدانی 18 یاری خاوەنی 15خاڵە و لە پلەی سێزدەهەم دێت و تەنیا چواری براوە بووە و لە 11یاری دۆڕاوە و سێ یاریش یەكسان بووە، ئەم ئەنجامەش بە دڵی دەستەی كارگێڕیی و یاریزانان و ڕاهێنەری یانەكەش نییە، بۆیە یانەكە هەموو هەولێكی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لەم چەند یاریەی داهاتوو بتوانن ئەنجامەكانیان باشتر بكەن و خۆیان لە مەترسی دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان ڕزگار بكەن.

Top