تەیمیرۆڤ پێشەنگی گۆڵكارانی عێراقی گرتووە

تەیمیرۆڤ پێشەنگی گۆڵكارانی عێراقی گرتووە

تەیمیرۆڤ پێشەنگی گۆڵكارانی عێراقی گرتووە
دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ گۆڵكاری ئۆزپاكسانی شیرزود تەیمیرۆڤ مۆركردوە بە ئامانجی ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، هەر چەندە یانەی هەولێر لە كۆی ئەنجامدانی بیست یاری خاوەنی 46خاڵە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولەكە دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی تەلەبە و یارییەكی دواخراویشی هەیە، بەڵام شیرزود تەیمیرۆڤ گۆڵكاری یانەكە و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەكە لە یارییەكانی ئەم وەرزە ڕۆلێكی كاریگەر و گەورەی بینیوە لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی و لە سەرجەم یارییەكانی كە بەشداری كردوە 20گۆڵی بۆ یانەی هەولێر تۆماركردوەو یەكێك لە یاریزانە ئەستێرەكانی یانەكەیە، لە ئێستادا تەیمیرۆڤ ڕكابەری لە سەر بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری خولەكە دەكات و پێشەنگی یاریزانانی یانەكانی عێراقی گرتووە لە تۆماركردنی گۆڵ، لە دوای ئەویش هەریەك لە یاریزانان كینجسلی كوكو 13 گۆڵ لە یانەی غەراف و لیونیل ئەتسیبا 13گۆڵ لە یانەی شورتە وعەلا دالی 12گۆڵ لە یانەی موسل و پیتەر گوارگیس لە یانەی دهۆك بە 11 گۆڵ شەڕی بەدەستهێنانی گۆڵی زیاتر دەكەن. پێش بینش دەكرێ یاری لە دوای یاری ژمارەی گۆڵەكانی تەیمیرۆڤ لەگەڵ یانەی هەولێر زیاتر بێت.

Top