ماتۆرسكێلی زیندوو

ماتۆرسكێلی زیندوو

پیاوێكی هیندی ماتۆڕسوار لە شەقامێكی خێرا توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و بەهۆیەوە دەمرێت، پۆلیس ماتۆڕەكەی دەبەن لە وێستگەی بنكەی پۆلیس دایدەنن، بەڵام دەبینن ماتۆڕەكە گەڕاوەتەوە شوێنی ڕووداوەكە، پۆلیس دووبارە ماتۆڕەكە دەگەڕێننەوە بنكە و بەنزینەكەی ناوی بەتاڵدەكەنەوە، بەڵام دیسان دەگەڕێتەوە هەمان شوێنی ڕووداوەكە، ئێستا ماتۆڕەكە بووە بە شتێكی پیرۆز لای هەندێك لە خەڵكی ئەوناچەیە، سەرەڕای ئەوەی یەكێك  لە پیاوانی پۆلیس دانینا بەوەی ئەو بە نهێنی ماتۆڕەكەی بەكارهێناوە، پێی چووەتەوە بۆ ماڵ كە لە نزیكی شوێنی ڕووداوەكەیە، كەچی كارمەندەكەش نەیدەتوانی بە شوێنی كارەكەی بڵێت كە ئەو ماتۆرسكلێكەی بەكارهێناوە نەوەك سزای بدەن.

Top