بزنی ئیسپانی هاوشێوەی مانگایە

بزنی ئیسپانی هاوشێوەی مانگایە

ئەمە بزنی ئیسپانیی جۆری «Murciano-Granadina»یە، كە بە یەكێك لە باشترین و سەركەوتووترین جۆرەكانی بزن دادەنرێت لە جیهاندا بۆ بەرهەمهێنانی شیر، تایبەتمەندیەكانی ئەم جۆرە بزنە ئەوەیە كە بە پێچەوانەی زۆربەی بزنە شیردەرەكان كە حەزیان لە سەرمایە بەرگەی گەرما دەگرێت، ئەم جۆرە لە باشووری ئیسپانیا (كە گەرم و وشكە) هەن، بۆیە بەرگەی گەرمای تاقەتپڕوكێن و وشكەساڵی دەگرێت و زۆر گونجاوە بۆ كەشوهەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەرهەمی خەیاڵی: باوەڕ دەكەن ئەم بزنە ساڵانە لە نێوان ٤٥٠ بۆ ٨٠٠ لیتر شیر دەدات؟! واتە بۆ ماوەی هەشت مانگ لە ساڵێكدا ڕۆژانە دۆشینی هەیە. كوالێتی شیر: شیرەكەی پڕە لە «چەوری و پڕۆتین»، بۆیە باشترین جۆرە بۆ دروستكردنی پەنیرە گرانبەهاكان. هێمنی: سرووشتی زۆر هێمنە و بەخێوكردنی ئاسانە، وەك بزنی خۆمان هاروهاج نییە!.

Top