پاڵەوانێتی شەترەنجی بلیتزی خانزاد بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی شەترەنجی بلیتزی خانزاد بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی شەترەنجی بلیتزی خانزاد بەرێوەچوو
یانەی شەترەنجی خانزاد وەكو بەرنامەی بەردەوامی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری شەترەنج لە پارێزگای هەولێر هەڵسا بە ئەنجامدانی 51مین پاڵەوانێتی بلیتزی خانزاد، ئەم پاڵەوانێتەیە بە بەشداری 136 یاریزان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان لە هۆڵی یانەی خانزاد بە سیستەمی سویسڕی و نۆ ڕواند بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانیتیە یاریزانانی بەشدار ی پاڵەوانێتیەكە لە ماوەی ڕۆژانی بەرێوەچوونی پاڵەوانێتیەكە توانیان ئاستێكی بەرزی ئەم یارییە فكرییە پێشكەش بكەن و ڕكابەری بەهێز لە نێوان یاریزانە بەشداربووەكانی پاڵەوانێتیەكە هەبوو لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان.ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی كچان
1-پەروا پشتیوان 7.7خاڵ
2-سارا مەسعود 6.5خاڵ
3-ژنین نەسرەو 6خاڵ
ئاستی كوڕان
1-دیار جەزا 8.5خاڵ
2-لاوین محەمەد7.5خاڵ
3-عەلی فەرهاد7.5خاڵ

Top