بابان خۆی لە گەیشتن بۆ نایاب نزیك دەكاتەوە

بابان خۆی لە گەیشتن بۆ نایاب نزیك دەكاتەوە

بابان خۆی لە گەیشتن بۆ نایاب نزیك دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی بابانی شاری سلێمانی ئەم وەرزە وەكو نوێنەری سەنتەری شاری سلێمانی بەشدارە لە یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.یانەكە بە سەركردایەتی كاپتن سەردار ساڵح ڕاهێنەری پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی چۆتە قۆناغێكی باش و كێبڕكێ یانە بەهێزەكانی خولەكە دەكات بۆ گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان. یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 10یاری لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان خاوەنی 22خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكانی كوردستان دێت یانەی بابان حەوت یارییە لە سەریەك سەركەوتنی یەك لە دوای یەك تۆمار دەكات، تەنیا لە دوو یاری دۆڕاوە و یەك یاریش یەكسان بووە، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەكە هەموو هەولێك دەدات بۆ ساڵی داهاتوو یانەكە بگاتە ڕیزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و بتوانێ‌ نوێنەرێك بۆ شاری سلێمانی زیاد بكەن، یانەكە شەش یاری لە خولەكە ماوە دەیەوێ هەنگاو بەهەنگاو خۆیان لە خولی نایاب نزیك بكەنەوە، بۆیە دەستەی ڕاهێنەران پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.

Top