ئاكرێ چاوی لە ئەنجامی شایستەیە

ئاكرێ چاوی لە ئەنجامی شایستەیە

ئاكرێ چاوی لە ئەنجامی شایستەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی ئاكرێ لە دوای دەستبەركاربوونی یونس سلێمانی ڕاهێنەری كوردی وڵاتی سوریا بارودۆخی تیپەكەی بردۆتە قۆناغێكی باشتر و ئاست و ئەنجامی شایستە بووە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یانەكە لە ئێستادا لە كۆی ئەنجامدانی 17یاری خاوەنی 29خاڵە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكانی كوردستان دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی زاخۆ، ئاكرێ حەفت یاری بردۆتەو هەشت یاری یەكسان بووە و دوو یاری دۆڕاوە، لە ئێستادا یونس سلێمانی ڕاهێنەر پێكهاتەیەكی تۆكمەی بۆ تیپەكە دروست كردوە و چاوی لەوەیە بتوانێ‌ لە یارییەكانی داهاتوو ئاست و ئەنجامی شایستەتر پێشكەش بكات بۆ ئەوەی یانە بگەیەنێتە قۆناغێكی باشتر و هەرچی نەبێت پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بەدەست بهێنێت و كێبڕكێ یانەی هەندرێنیش بكات كە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی یانەكانی گرتووە. كارگێڕیی یانەی ئاكرێ هەموو پاڵپشتیەكی بۆ یانەكە دابین كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ لەم وەرزەدا ئاست و ئەنجامیان شایستە بێت، جگە لەوەش یانەكە لە خولی پلە سێیەكانی عێراقیش بەشدارە و ئەنجامەكانی دڵخۆشكەرن، یانەكە دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات لە هەردوو خول و ئامانجی خۆی بپێكێت.

Top