ئاكرێ چاوی لە ئەنجامی شایستەیە
ئاكرێ چاوی لە ئەنجامی شایستەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی ئاكرێ لە دوای دەستبەركاربوونی یونس سلێمانی ڕاهێنەری كوردی وڵاتی سوریا بارودۆخی تیپەكەی بردۆتە قۆناغێكی باشتر و ئاست و ئەنجامی شایستە بووە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یانەكە لە ئێستادا لە كۆی ئەنجامدانی 17یاری خاوەنی 29خاڵە و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكانی كوردستان دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی زاخۆ، ئاكرێ حەفت یاری بردۆتەو هەشت یاری یەكسان بووە و دوو یاری دۆڕاوە، لە ئێستادا یونس سلێمانی ڕاهێنەر پێكهاتەیەكی تۆكمەی بۆ تیپەكە دروست كردوە و چاوی لەوەیە بتوانێ لە یارییەكانی داهاتوو ئاست و ئەنجامی شایستەتر پێشكەش بكات بۆ ئەوەی یانە بگەیەنێتە قۆناغێكی باشتر و هەرچی نەبێت پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بەدەست بهێنێت و كێبڕكێ یانەی هەندرێنیش بكات كە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی یانەكانی گرتووە. كارگێڕیی یانەی ئاكرێ هەموو پاڵپشتیەكی بۆ یانەكە دابین كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ لەم وەرزەدا ئاست و ئەنجامیان شایستە بێت، جگە لەوەش یانەكە لە خولی پلە سێیەكانی عێراقیش بەشدارە و ئەنجامەكانی دڵخۆشكەرن، یانەكە دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات لە هەردوو خول و ئامانجی خۆی بپێكێت.
