شێخان لە خانەكانی دواوەیە
شێخان لە خانەكانی دواوەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك ئەم وەرزە سەرەڕای سەركەوتنی بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، بەڵام لەم وەرزەی خولەكە ئاست و ئەنجامی وەكو پێویست نەبووە، لە كۆی ئەنجامدانی یازدە یاری لە خولەكە یانەكە تەنیا لە دوو یاری سەركەوتنی بەدەست هێناوە و پێنج یاریش دووچاری شكست بووە، لە شەش یاریش یەكسان بووە، یانەكە لە كۆتا ڕیزبەندی یانەكانی كوردستانە بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ ئەمەش مەترسی دابەزینی بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكانی كوردستانی لە سەر زیاد دەكات ئەگەر لە یارییەكانی داهاتووی تیپەكە نەتوانێ بچێتە قۆناغێكی باشتر.یانەی شێخان سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەری یانەكەی گۆڕیوە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ئامانجەكەی خۆی بپێكێت و بتوانێ لەم وەرزە ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت، یانەكە لە هەوڵی ئەوەیە بتوانن لەم چەند یارییەی ماوە ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن و بتوانن سوود لە ئەنجامی یارییەكانی تیپەكە وەربگرن و هەرچی نەبێت خۆیان لە مەترسی دابەزین ڕزگار بكەن، چونكە ئەم وەرزە بارودۆخی زۆربەی یانەكانی كوردستان وەكو پێویست نەبووە بۆ دابین كردنی شایستە داراییەكانی یاریزانان.
