بـــارزانی نـــەمــر .. کاریزمای نەتەوەیەک

بـــارزانی نـــەمــر .. کاریزمای نەتەوەیەک

 

 

لە دایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی ، بەر لە 123ساڵ پێش ئێستا هێمایەكە بۆ ئاوەدانی و نوێ بوونەوە،بۆیەش 14-3 بە بەرۆژی ناسینی ناسنامەی گەلی كوردستان ناسراوە،
بارزانی نەمر وەک کاریزمای نەتەوەیەک
،سیمبۆلێکی مێژوویی ونەتەوەیی گەلی كوردستانە، ڕابەرو داڕێژەری رێبازی کوردایەتیە ،لەقۆناغێکی مێژووی وچارەنووسسازدا رابەرایەتی گەلی کوردستانی کرد،جگە لەپشتیوانی خوای گەورەو رەوایی دۆزی گەلی کوردستان و ئامادەیی پێشمەرگەکان بۆ قوربانی دان لە پێناوی ئازادی ،ھیچ پشت وپەنایەکی دیکەی نەبوو ،بۆساتێک چی یە ئامادە نەبوو سازش لەسەرمافەکانی گەلی کوردستان بکات، سەرەنجام توانی نەیارانی کورد ملکەچی داوا رەواکانی گەلی کوردستان بکات ،بە دلنیایەوە گەر رابەرایەتی بارزانی نەمر نەبوایە، ئەمڕۆ گەلی کوردستان بێ ناو و ناونیشان دەبوو،بۆیەش مێژووی کاروانی خەبات و بەرخودانی بارزانی نەمر بووەتە بەشێک لەخەباتی گەلی کوردستان بەبێ باسکردنی خەبات وتێکۆشان ورابەرایەتی بارزانی نەمر ئەوا مێژووی گەلەکەمان ناکاملە،وانزیک دەبێت لە سەدەیەک بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەڵی کوردستان بەناوی بارزانی نەمر ناسراوە،بێ باسكردنی ئەم راستی یە مێژووی گەلی کوردستان تەواو نابێت ،
،ئێستاش دوای 47ساڵ تێپەربوون بەسەر کۆچی دوایدا بە ھۆی بنەما راست ودروستەکانی رێبازەکەی تا بەئەمرۆ دەگات ،رێبازی بارزانی وەک پارێزەرو بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان مایتەوە ، تەنانەت میراتێکی نەمر و مێژوویەکی زیندووی پر له‌ ده‌ستكه‌وت و خه‌بات و به‌رخودانی بۆ گه‌لی كوردستان به‌جێهێشتوە، چونکە خەباتی بارزانی نەمر تەنھا لایەنی نیشتیمانی نەبوو ،بەلکو ھەموولایەنەکانی ژیانی مرۆڤی لەخۆگرتبوو لە پاراستنی ئاکاری بەرزی کۆمەلایەتی ، دادپەروەری وماف ،پێکەوەژیان ولێبوردەیی ،پاراستنی کلتووری ژینگە وسروشت ،بەرگریکردن لەبەھاکانی مرۆڤبوون بەتایبەت مافی ئافرەت ، ئەمەش نەک تەنیا بۆیەک نەتەوەو یەک ئایین ،بەلکوبۆ ھەموو چین وتوێژو شوێنکەوتووانی ئایین وئایینزاکانی کوردستان بێ جیاوازی بۆیەش پەیرەوکارانیان بەردەوامن لەسەر رێبازی پیرۆزیان ....
پیرۆزبێت ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر كە روحی بەرخودان و تێکۆشانی بەنەتەوەی كوردی بەخشی ....

Top