هێرشە تۆپخانەکانی پاکستان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەردەوامە
کاربەدەستانی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقەی تۆپخانەی هێزەکانی پاکستان بۆ سەر ویلایەتی خوست لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە ژنێک و دوو منداڵیان تێدایە.
ئەم ڕووداوە دووەم ڕووداوی کوشندەیە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ئەنجامی گرژییە سنوورییەکانی نێوان کابول و ئیسلام ئاباد. لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی هەردوو وڵات پێکدادان و ئاڵوگۆڕی تەقە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو دوو وڵاتە تۆمار کراوە.
لە بەرامبەردا بەرپرسانی سەربازی پاکستان ڕایانگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنەکانیان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکانە و خەڵکی مەدەنی لەم ئۆپەراسیۆنانەدا ناکرێنە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل
