تاوەر و باڵەخانەی نیشتەجێ لە دار

تاوەر و باڵەخانەی نیشتەجێ لە دار

پێشتر ئەندازیاران بیریان لە بەهێزترین كەرەستەكانی وەك كۆنكرێت و فولاز دەكردەوە تاوەكو باڵەخانە و تاوەرەكانی نیشتەجێبوونی لێی بنیات بنێن، بەڵام ئێستا بیرۆكەكە گۆڕاوە و لە داهاتوودا گرنگی بە تاوەر و باڵەخانەی دار دەدرێت. وڵاتی سویسرا دەیەوێت ببێتە تاكە وڵات كە تاوەر و باڵەخانەكانی لە دار دروست بكات، پرۆژەكە لەژێر ناوی رۆكێت ئەند تایگلێری (Rocket & Tigerli) دا دەبێت لە چوار تاوەری نیشتەجێبوون پێك هاتووە، بەرزیان دەگاتە (100) مەتر، پڕۆژەكە لە شاری ڤینترتۆری سویسرا لە نزیك شاری زیوریخ دروست دەكرێت، پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای شمید هامەر لاسین بۆ ئەندازیاریی دانیماركی سەرپەرشتی دەكرێت، پێكهاتەی دیوار و بناغەی پرۆژەكە لە داری داپۆشراو بە قوڕی سوور دروست دەكرێت. كریستیان هلمارك، بەڕێوەبەری پڕۆژەكە دەڵێت بە وردی چاودێریی كارەكە دەكەین، ئەو دارەی بەكاری دەهێنین لە دارە پتەوەكانی جیهانە و بە ئاسانی ناشكێت.

 

Top