سه‌رۆك بارزانی ، په‌رۆش و پارێزه‌ری دۆزی نه‌ته‌وه و نیشتمان
نه‌ك ته‌نها ئێستا به‌ڵكو له رابردووش‌دا ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، هه‌ر چه‌ند ساڵێك جارێك ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێی و ئینجا شه‌ڕوململانێی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره بووه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ی له قۆناغی ئێستادا رووده‌دات ، ژان و ئازاری له‌داكیبوونی گۆڕانكارییه له نه‌خشه‌ی سیاسی نوێی ناوچه‌كه‌دا و سڕینه‌وه و كۆتایی ڕێككه‌وتننامه و په‌یماننامه و نه‌خشه كۆنه‌كه‌ی رابردوو به‌ره‌و گۆڕانكاری ڕێشه‌یی و داڕشتنه‌وه‌ی پلان و نه‌خشه‌ی نوێیه له‌ناوچه‌كه‌دا ، له نێو ململانێی و به‌ریككه‌وتنی قورسی زڵهێزانی ناوچه‌یی و جیهانیدا ، هه‌رێمی كوردستان چ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و چ وه‌ك پێگه وكاره‌كته‌رێكی به‌هێز توانیوێتی زۆر سه‌ركه‌وتووانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ناوچه‌كه بكات ،ئه‌مه‌ش بۆ گڕتنه‌به‌ری سیاسه‌ت ودیپلۆماسی ژیرانه و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و به‌تایبه‌ت ڕابه‌رایه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئابووری و وزه و ستراتیژی كوردستان و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتیانه‌یه‌ی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوویی دوێنی رووداو و پێشهاته‌كان و پێشبینی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، بۆ گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها قۆناغێكی نوێی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و هاتنه‌كایه‌ی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی مێژوویی بۆ گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ڕابه‌رایه‌تی بارزانی ، وه‌ك پارێزه‌ر و داكۆكیكاری دۆزی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی ، توانیوێتی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی له چوارچێوی خه‌باتی چه‌كداری ، بگۆازێته‌وه بۆ نێو خه‌باتی سیاسی ودیپلۆماسی و هێزی نه‌رم ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه سه‌رنجی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان و گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ لایی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرس و راوێژی گرنگ له‌باره‌ی داهاتووی ناووچه‌كه ، له‌و ڕووه‌وه ، له‌ماوه‌ی رابردوودا ، سه‌ردانی سه‌ركرده و نێردراوانی ناوچه‌كه وجیهان بۆ لایی بارزانی و به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا ، ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی ودیپلۆماسیی نییه ، به‌ڵكو ئاماژه‌یه به پێگه و سه‌نگ و ڕۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێز ورابه‌رێكی كارێزما بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی له‌ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزدا ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه به گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌ه‌وڵه‌تی ، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ لای حكیمه‌ت و ژیری رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كلیلی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌خشه نوێیه و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته
هه‌ڵكه‌وته و پێگه‌ی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و وزه‌وه كه‌وتۆته چه‌قی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ش وایكردوه ، زیاتر جێگه‌ی بایه‌خ وسه‌رنجی وڵاتانی دونیا بێت ، بوونی یه‌ده‌گێكی گه‌وره له‌ڕووی ( غاز و نه‌وت و ئه‌و ڕێككه‌وتننه مێژووییه‌ی كوردستان وئه‌مه‌ریكا و په‌یوه‌ندی به‌هێزی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپاییش وایانكردوه كوردستان ببێته هاوبه‌شێكی ستراتیژی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا، به‌دڵنییاییه‌وه، ئه‌مڕۆ بوونی ئه‌م سه‌رچاوه سرۆشتیانه پێمان ده‌ڵێن ؛ ئه‌مرۆ ئابووری پێش سیاسه‌ت كه‌وتووه ، بۆیه ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستان له‌ڕووی سه‌رچاوه سرۆوشتییه‌كانی وه‌ك نه‌وت و غاز ، زیاتر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر كردووه ، بوونی هێزێكی كاریگه‌ر و متمانه‌پێكراوه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه و ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كوردستان و ئنیجا كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین وئایینزاكان ، وایانكردووه، كوردستان و ڕابه‌رایه‌تی بارزانی له‌ناوچه‌كه‌دا ببێته ناوه‌ندی بڕیاردان و متمانه بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له پرسه ئاڵۆز و پڕكێشه‌كانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌ڕێگه‌ی ئاشتی ودیپلۆماسی له‌جێگه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزیی
[3/8/2026 10:16 AM] Rebwar Shwani: گه‌لی كورد ، دوای زیاتر له‌یه‌ك سه‌ده له‌دابه‌شكردنی خاك ونیشتیمانی و زۆر لكاندنی به چوار ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ( عه‌ره‌ب،فارس،تورك )وه ، به هۆی ڕێككه‌وتننامه‌ی شوومه مێژووییه‌كانی زڵهێزان به‌تایبه‌تی سایكس پیكۆ، ئه‌مڕۆ كورد خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و ڕابه‌ڕێكی ژیر ودانایی وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانییه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان به بایه‌خه‌وه خوازیارن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن ،بۆیه گرنگه و زه‌رووره‌تێكی مێژووییه هه‌موو هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌كه‌مان و نیشتیمانه‌كه‌مان په‌یره‌و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بن ، گرنگی ناوخۆیی و ته‌بایی له‌وه‌دایه ،ده‌بێته هۆی دووباره نه‌بوونه‌وه سایكیس پیكۆیه‌كی دیكه و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ده‌یان ساڵه پێناویدا قوربانی و خوێنی بۆ ده‌به‌خشرێت ، ئێستا زڵهێزان ناوچه‌كه و دونیا كار بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی نوێی له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن ، گرنگه بۆ ئه‌م قۆناغه مێژوییه ، هه‌مووان له ژێر ڕه‌شماڵ وڕابه‌ڕایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كۆببنه‌وه ، چونكه به‌كرده‌وه سه‌لمێنرا بارزانی تاكه ڕابه‌ره له‌رابردوو وئێستاشدا پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ، هه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ،به‌رێگه‌ی ئاشتی و دیپلۆماسی و لۆژیكه‌وه كاره‌كانی بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتووی گه‌لی كورده له‌ناوچه‌یه‌كی پڕكێشه و ئاڵۆزدا ، چونكه نه له‌رابردوو و نه‌له‌ئێستا و داهاتووشدا بارزانی و گه‌لی كورد باوه‌ریان به‌شه‌ڕ نه‌بووه و شه‌ڕ ناچاری بوو له پێناو مانه‌وه و به‌رگریكردن له شوناس و مانه‌وه و ڕێگریكردن له سڕینه‌وه كورد ، هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی له پێناو ته‌بایی ویه‌كده‌نگی كورد بووه ئه‌وه‌ش بۆ بیروباوه‌رێكی پته‌وی بارزان وڕێبازی بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه

رێبوار حەمەلاو شوانی