نمایشی سەر سەری دووبرا
ئەستەمە بتوانیت شتێك بەسەر سەرتەوە بێت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە، تەنیا كڵاو یان هەندێ كەرەستە نەبێت كە دەكرێت لەسەر سەر هەڵبگیرێت، كەچی ئەوەی ئەو دوو برا ڤێتنامییە دەیكەن، جێگەی سەمەرەی خەڵك و میدیاكانە. «جیانج و نەجیب كوك» دوو برای ڤێتنامین و ئێستا لە وڵاتی ئیسپانیا دەژین، ئەو دوو برایە ڕۆژانە یەكێكیان ئەوەی دیكە بەسەر سەری هەڵدەگرێت، كە تەنیا سەریان بەیەكەوەیە، ئەو جۆرە نمایشە بە نمایشی ئەكرۆبات دەناسرێت، ئەوەی سەیرە دوو براكە بەسەر (100) پەیژەی شوێنێكی گشتیی بەردەم پەیژەكانی كنێستی سانت ماری لە شاری جیرۆنا لە ئیسپانیا سەردەكەون، بەبێ ئەوەی بكەون. ماوەی ڕۆیشتنەكەیان لە (53) چركەدا بووە، واتە بە خێراییەكی زۆرەوە برایەك بەسەر سەری برایەكی دیكەیەوەیە و ئەو هەموو هەنگاوە دەبڕن، نمایشەكەیان ناوازەیە و تا ئێستا كەس نەیتوانیوە بەم ئاستە بگات، بۆیە ناویان لە كتێبی ژمارەی پێوانەییەكانی گینیسدا تۆمار كراوە، كە ترسناكترین و سەیرترین نمایشی سەر سەریان ئەنجام داوە.
