چەسپی گرتن بۆ ئێسك
ئایا سەردەمی نەشتەرگەری و تەلو پلاتین و برغوو بەرەو كۆتایی دەچێت؟، لە جیهانی نەشتەرگەری ئێسك و جومگەدا گۆڕانكارییەكی گەورە لە ئارادایە. توێژەران سەركەوتوو بوون لە پەرەپێدانی ماددەیەكی لكێنەری بایۆلۆژی (Bio-adhesive) بە ناوی «بۆن ٠٢ - Bone 02» كە وەك جێگرەوەیەكی زیرەك بۆ پلاتین، برغوو و تەلی پزیشكی كاردەكات.
بیرۆكەی داهێنانەكە: سرووشت هەمیشە باشترین مامۆستایە. زانایان چاویان لە توانای سەرسوڕهێنەری «سەدەف و گوێچكەماسییەكان» بڕیوە، ئەم گیانلەبەرانە پرۆتینێكی تایبەت دەردەدەن كە ڕێگەیان پێ دەدات زۆر بە توندی بە بەردەكانەوە بچەسپێن، تەنانەت لە ناو ئاوی دەریا و لەژێر شەپۆلە توندەكانیشدا.
تیمی توێژەران لە پەیمانگەی پاشایەتی تەكنەلۆژیا لە سوید (KTH) توانییان لاسایی ئەم میكانیزمە بكەنەوە و چەسپێك دروست بكەن، كە لەناو خوێن و شلەكانی جەستەدا نەك تەنیا لێ نابێتەوە، بەڵكو بە توندی ئێسكەكان بەیەكەوە جێگیر دەكات.
