گرنگیدان بە پێست لە مانگی ڕەمەزاندا

گرنگیدان بە پێست لە مانگی ڕەمەزاندا

 

لە مانگی ڕەمەزاندا، ڕەنگە پێست ڕووبەڕووی هەندێك ئاستەنگ ببێتەوە وەك وشكبوونەوە و لەدەستدانی گەشانەوە بەهۆی كەمیی خواردنەوەی شلەمەنییەكان لە كاتژمێرە درێژەكانی ڕۆژوودا، بەڵام بە ڕۆتینێكی گونجاو، دەتوانیت تەندروستی و شێداریی پێستیت بپارێزرێت:

• غەسول: غەسولێكی گونجاو بۆ جۆری پێستت بەكاربهێنە، باشتر وایە بێ كحول و سابوونی توند بێت، بۆ ئەوەی چەوریی سرووشتی پێست بپارێزێت و نەفەوتێت.

• تۆنەر: دوای پاككردنەوە، تۆنەر هاوسەنگی بۆ پێست دەگەڕێنێتەوە و كونیلەكانی پێست بچووك دەكاتەوە. تۆنەرێك هەڵبژێرە كە پێكهاتەی شێداركەرەوەی وەك گلیسرین یان ئاوی گوڵی تێدابێت.

• سیروم: توخمێكی جادووییە، چونكە پێكهاتەی وەك هیالۆرۆنیك ئەسید و ڤیتامین C تێدایە كە زۆر گرنگن بۆ پێست. چەند دڵۆپێكی سیروم لە لە پێستت بدە و بە نەرمی مەساجی بكە.

• كرێمی شێداركەرەوە: دوای سیروم نۆرەی كرێم دێت بۆ جێگیركردنی شێدارییەكە. ئەگەر پێستت چەورە كرێمێكی سووك، و ئەگەر وشكە كرێمێكی دەوڵەمەند بەكار بهێنە.

Top