ئەڵمانیا: بەشداری هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناکەین

ئەڵمانیا: بەشداری هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناکەین

 

 

یۆهان دەیڤید ڤاێدڤوڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ناکات و پشتیوانی لە ڕێوشوێنە کردارییەکان ناکات کە ئامانج لێی گۆڕینی ڕژێمە لە ئێران.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نیکۆ پۆپێسکو، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی مۆڵدۆڤا، لە بەرلین، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد بۆ سەر ئێران.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی ئەڵمانیا لەو هێرشانەدا، ڤادێڤۆڵ گوتی: ئەڵمانیا بەشداری ئەم شەڕە ناکات و ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەروەها ئێمە بەشداری لە کردەوەی تایبەتدا ناکەین کە ئامانج لێی گۆڕینی ڕژێمە لە هیچ وڵاتێکدا بە ئێرانیشەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگه یاند: که وڵاتەکەی ئاواتی ئایندەیەکی دیموکراسی بۆ ئێران دەخوازێت، جەختی لەوه کردەوه که ئاڵوگۆڕێکی وا دەبێ له گه لی ئێرانەوه بێت.

ناوبراو زیادی کرد: گۆڕینی ڕژیم لە ئێران لە بەرلین بڕیار نادرێت و دواجار ئەوە گەلی ئێرانە کە دەبێ خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top