یاسا، پێدانی مولك بە دیاری

یاسا، پێدانی مولك بە دیاری

پیاوێك شوقەكەی بەخشیوە بە ژنەكەی، بەڵام ئێستا داوای لەسەر تۆماركردوە و داوای دەكاتەوە ! ئایا بەپێی یاسا دەتوانێت وەریبگرێتەوە؟ لێرەدا ئەگەر بێت و پیاوەكە شوقەكەی بە بەخشین دابێت بە ژنەكەی و بە مامەڵەی بەخشین تۆماری كردبێت، جا لە تۆماری خانووبەرە بێت یان كۆمپانیای پڕۆژەی خانووبەرە، ئەوا بەهیچ جۆرێك ناتوانێت شوقەكە وەربگرێتەوە، چونكە بەپێی ماددە “ 613 “ لە یاسای باری شارستانی عێراقی، ماڵی بەخشراو دەبێت بە موڵكی ئەو كەسەی پێی بەخشراوە، وە لێرەدا ژنەكە بووەتە خاوەنی یاسایی شوقەكە، گەر ئەمە بۆ دادگا سەلمێندرا، داواكە لە بەرژەوەندیی پیاوەكە نابێت، بەڵام ئەگەر هاتو پێبەخشینەكە تۆمار نەكرابوو بە فەرمی، ئەوە دەبێت ژنەكە بیسەلمێنێت كە ئەم شوقەیە كە كراوە بە ناویەوە بە بەخشین بووە نەك بە فرۆشتن، یان ئەمانەت و بۆ بارودۆخێكی تایبەتی، بەڵكو لە بنەمادا وەك بەخشین پێی دراوە، بەڵام بە مامەڵەی فرۆشتن كراوە بەناویەوە. چونكە لە ئێستادا مامەڵەی بەخشینیش هەر ڕسووماتی هەیە و خەڵك زۆرجار هەر بە مامەڵەی فرۆشتن ماڵی بەخشراویش دەكەن بەناوی ئەو كەسەوە كە پێیان بەخشیوە. كەواتە ماڵی بەخشراو وەرناگیرێتەوە مەگەر ئەو كەسەی كەپێی بەخشراوە خۆی بە ڕەزامەندیی خۆی بیگەڕێنێتەوە، ئەمەش بەپێی ماددە “ 620 “ لە هەمان یاسا.

Top