"بارزانیی نەمر" رەمزی یەکبوونی خاک ونەتەوە...
بارزانی نەمر سیمبۆلێکی مێژوویی ونەتەوەیی گەلی كوردستانە، ڕابەرو داڕێژەری رێبازی کوردایەتیە ،لەقۆناغێکی مێژووی وچارەنووسسازدا رابەرایەتی گەلی کوردستانی کرد،جگە لەپشتیوانی خوای گەورەو رەوایی دۆزی گەلی کوردستان و ئامادەیی پێشمەرگەکان بۆ قوربانی دان لە پێناوی ئازادی ،ھیچ پشت وپەنایەکی دیکەی نەبوو ،بۆساتێک چی یە ئامادە نەبوو سازش لەسەرمافەکانی گەلی کوردستان بکات، سەرەنجام توانی نەیارانی کورد ملکەچی داوا رەواکانی گەلی کوردستان بکات ،بە دلنیایەوە گەر رابەرایەتی بارزانی نەمر نەبوایە، ئەمڕۆ گەلی کوردستان بێ ناو و ناونێشان دەبوو،بۆیەش مێژووی کاروانی خەبات و بەرخودانی بارزانی نەمر بووەتە بەشێک لەخەباتی گەلی کوردستان بەبێ باسکردنی خەبات وتێکۆشان ورابەرایەتی بارزانی نەمر ئەوا مێژووی گەلەکەمان ناکاملە،وانزیک دەبێت لە سەدەیەک بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەڵی کوردستان بەناوی بارزانی نەمر ناسراوە،بێ باسكردنی ئەم راستی یە مێژووی گەلی کوردستان تەواو نابێت ، ئەگەر چی 47ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تێدەپەرێت بەلام بە ھۆی بنەما راست ودروستەکانی رێبازەکەی تا بەئەمرۆ دەگات ،رێبازی بارزانی وەک پارێزەرو بەرگریکاری دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان مایتەوە ، تەنانەت میراتێکی نەمر و مێژوویەکی زیندووی پر له دهستكهوت و خهبات و بهرخودانی بۆ گهلی كوردستان بهجێهێشتوە، کەلەلایەن -"سەرۆک مسعود بارزانی"رێبەرایەتی دەکرێت ،کە بووەتە ناسنامەی نەتەوەیمان وسەرمەشق وھەوێنی ئازادی ورزگاری گەلی کوردستان ،تاھەتایەبەدەرەوشاوەیی ونەمری دەمێنێتەوە...
سڵاو ودروود بۆروحی پاکی بارزانی نەمر ...

وەیسی سەعید وەیسی