گۆتێرێس: لە سەردەمی ئێستادا یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخرێن
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ چوارشەممە 25ی شوبات، هۆشداریدا لەوەی کە ئازارە هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی لە جیهانی ئەمڕۆدا پشتگوێ دەخرێن و خەڵک وەک ئامرازی فشار بەکاردەهێنرێن.
لەم پەیامەدا جەختی لەوە کردەوە کە زۆرێک لە وڵاتان یاسا نێودەوڵەتییەکان بە دەستێوەردان دەزانن.
گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشکرد، جیهانێک کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، لەڕاستیدا خۆی دەپارێزێت و داوایکرد کۆتایی بەو هێرشە بەرفراوانە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ بهێنرێت.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ هۆشداری دا لەوەی مافی مرۆڤ ڕووبەڕووی هەڕەشەی بێ وێنە بووەتەوە و هێز جێگەی یاسا دەگرێتەوە.
بە گوتەی ئەو، ئەم هێرشە شاراوە نییە بەڵکو بە ئاشکرا لە لایەن زلهێزە جیهانییە کاریگەرەکانەوە ئاراستە دەکرێت.
گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشکرد، تادێت یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخرێن و تەکنەلۆژیای نوێ بەتایبەتی زیرەکی دەستکرد بۆ سەرکوتکردن و زیادکردنی نایەکسانی بەکاردەهێنرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
