خوێندنەوەیەک بۆ وتاری (دەمارە هەستیارەکانی دەوڵەت)
دەوڵەت وەک قەوارەیەکی زیندوو لە دیدگای فازڵ میرانییەوە
لە ڕوانگەیەکی سیاسی و فەلسەفیی قووڵەوە، ڕێزدار فازڵ میرانی لەم وتارەیدا مۆدێلی (دەوڵەت) لە چوارچێوەیەکی یاسایی وشک و بێگیانەوە دەگوازێتەوە بۆ نێو کایەی (ئۆرگانیزمێکی زیندوو). ئەم خوێندنەوەیەی بەڕێزیان بۆ دەوڵەت، تەنها وەک دامەزراوەیەکی ئیداری نییە، بەڵکو وەک قەوارەیەکی خاوەن (هۆشیاری و هەست) وێنای دەکات. ئەمە لوتکەی تێگەیشتنە لەوەی کە حوکمڕانی تەنها بەڕێوەبردن نییە، بەڵکو (پاراستنی ژیان و مانەوەیە).
تەوەرە سەرەکییەکانی خوێندنەوەکە:
* ناسۆری و مەترسیی بێباکی:
ناوازەترین لایەنی ئەم وتارە، بەکارهێنانی چەمکی (سڕبوونی هەستە) بۆ ناو جەستەی سیاسی. ڕێزدار میرانی هۆشدارییەکی توند دەدات ، گەورەترین مەترسی بۆ سەر دەوڵەت، نەبوونی نەیار نییە، بەڵکو تێنەگەیشتنە لە ئازار. کاتێک سیستەمێک هەست بە فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ناکات، ئەمە نیشانەی هێز نییە، بەڵکو سەرەتای داڕمان و لەناوچوونە.
٭ هاوسەنگیی عەقڵ و کردار:
بەڕێز میرانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت سیفەتی یاسایی دەوڵەت ببێتە پەردەیەک بۆ شاردنەوەی خەمساردی. دەوڵەتی ساغ ئەو دەوڵەتەیە کە (وەرگرە دەمارییەکانی) (کە لێرەدا مەبەست لێی دامەزراوەکانی زانیاری، ڕاگەیاندن و لێکۆڵینەوەیە) بە دروستی کار بکەن و کاردانەوەی خێرایان هەبێت بۆ پاراستنی سلامەتیی گشتی.
٭ بەرپرسیارێتیی بەرانبەر مێژوو:
لە کۆتایی بابەتەکەدا، ڕێزدار میرانی پەنجە دەخاتە سەر مەترسییەکی گەورە، ئەویش ئەوەیە کە کاتێک دەسەڵاتداران تووشی (سڕبوونی سیاسی) دەبن، نەک هەر خۆیان، بەڵکو کۆمەڵگەش بەرەو وێرانەیی پەڵکێش دەکەن. ئەمە بانگەوازێکی ڕاشکاوە بۆ پێداچوونەوەی بەردەوام و پشکنینی ئامرازەکانی حوکمڕانی پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت.

لوقمان عوسمان گە ڵاڵی