تێكەڵكردنی ئامێرەكان لە جەستەی مرۆڤ

تێكەڵكردنی ئامێرەكان لە جەستەی مرۆڤ

كاتێك تەكنەلۆژیا دەبێتە بەشێك لە جەستەی بایۆلۆژی لە وەرچەرخانێكی مێژووییدا، زانست خەریكە سنوورەكانی نێوان زیندەوەر و ئامێر ناهێڵێت. ئەو پڕۆتێزە (Prosthesis) ئەندامی دەستكرد نوێیانەی كە ڕاستەوخۆ بە ئێسكەوە دەبەسترێنەوە، دەروازەیەكی نوێیان بەرەو داهاتوو كردووەتەوە. ئەم تەكنەلۆژیایە پشت دەبەستێت بە پڕۆسەی Osseointegration (تێكەڵكردنی ئێسك لەگەڵ ئامێر). لێرەدا ئەندامە دەستكردەكە تەنیا لە دەرەوە دانانرێت، بەڵكو جێگیركەرێكی كانزایی وەك تیتانیۆم لەناو ئێسكدا دەچێندرێت و دەبێتە بەشێكی زیندوو لە جەستە. ئەمە ڕێگە دەدات دەمارەكان و ماسوولكەكان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئامێرەكەوە بكەن، كە نەك تەنیا جووڵەیەكی سرووشتی دەبەخشێت، بەڵكو هەستی دەستلێدان بۆ مێشك دەگەڕێنێتەوە. ئەم پێشكەوتنە بوار بۆ چەمكی Transhumanism (تێكەڵبوونی مرۆڤ و تەكنەلۆژیا) خۆش دەكات.

 

Top