زیادکردنی باجی جیهانی لەسەر هاوردەکردن بۆ ئەمریکا
دوای هەڵوەشاندنەوەی پلانی گومرگی پێشووی لەلایەن دادگای باڵای ئەمریکاوە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، باجی کاتی لەسەر هاوردەکردن لە هەموو وڵاتانەوە لە 10% بۆ 15% زیاد دەکات.
باجی نوێی 15% کە دوێنێ شەممە لەلایەن ترەمپەوە ڕاگەیەندرا، بەپێی یاسایەک کە بە بەشی 122 ناسراوە، سەپێنراوە، یاساکە ڕێگە بە باجەکان دەدات تا 15%، بەڵام دەبێت لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی دوای 150 ڕۆژ درێژبکرێتەوە. هیچ سەرۆکێک ئەم دەسەڵاتەی بەکارنەهێناوە و ڕۆیتەرز ڕاپۆرت دەکات کە جێبەجێکردنی دەتوانێت ڕووبەڕووی ئاستەنگی یاسایی نوێ ببێتەوە.
هەروەها ڕۆیتەرز دەڵێت: شارەزایانی بازرگانی و هەندێک لە یاریدەدەرانی کۆنگرێس گومانیان هەیە لە درێژکردنەوەی باجەکان، بەتایبەتی کە ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەمریکییەکان باجەکان بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان دەزانن.
گوڵان: سەردار خەلیل
