کشانەوەی کاتی هێزەکانی ئەڵمانیا لە بنکەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان

کشانەوەی کاتی هێزەکانی ئەڵمانیا لە بنکەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان

 

 

سوپای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەکی کاتی هێزەکانی لە سەربازگەی هەولێر لە باکووری عێراق کشاوەتەوە و تەنها هێزی پێویست ماوەتەوە بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو بنکەیە لەوێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەفتەنامەی "سپیگل"ی ئەڵمانی، ئەم بڕیارە لە دوای بەرزبوونەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا دراوە.

بنکەی هەولێر کە دەکەوێتە هەرێمی کوردستان، یەکێک بووە لە ناوەندەکانی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار ئەو بنکەیە بووەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top