ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەگاتە ٧٢ هەزار و ٦٩ کەس

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەگاتە ٧٢ هەزار و ٦٩ کەس

 

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە.

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی دوو فەلەستینی بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە گواستراونەتەوە.

بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کوژراون، بۆ ٧٢ هەزار و ٦٩ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧١ هەزار و ٧٢٨ کەس زیادی کردووە.

لە میانەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو واژۆ کرابوو، ٦١١ فەلەستینی کوژران و هەزار و ٦٣٠ کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top