مۆدێلەكانی چاكەتی كەپ (Cap) لە ستایلە زستانییە ناوازەكانتدا
هەندێك مۆدێل و ستایل هەن كە هەرگیز بەسەرناچن، هەرچەندە وەرزەكان بگۆڕێن، بەڵام بەهۆی هەوڵی دیزاینەران و ئارەزووی خانمان بۆیان، بەردەوام نوێ دەبنەوە.
• كەپێكی ڕەنگی شەرابیی درێژ كە دەگاتە سەر زەوی، بە هەمان ڕەنگ نەخشێندراوە بۆ تەواوكردنی جوانیی جەمپ سووتێكی (Jump-suit) كەمەربەرز و یەخەدار، لەگەڵ پووتێكی درێژ، كە بە فەرووی نەرم داپۆشراوە. ئەم ستایلە جانتایەكی دەستیی (Clutch) ڕەشی سادەی لێ دێت، لەگەڵ گوارەی درێژی مامناوەند كە لە ئاڵتوونی سپی و ئەڵماس دروست كراوە.
• ستایلی ڤیكتۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە زستاندا دەركەوتنێكی شاهانەمان پێ ببەخشێت؛ پاڵتۆ درێژەكان سەرنجیان ڕاكێشاین، كە لەگەڵ كراسی سپیی و پانتۆڵی ڕاست كە درێژییەكەی تەنیا دەگاتە سەر قولەپێ. پووتی ڕەشی نووكتیژ دەبێتە دوایین دەستكاری بۆ تەواوكردنی ئەم ستایلە بێوێنەیە، دەتوانیت بە جانتایەكی بچووكی سوور، یان شەرابی بیڕازێنیتەوە، تا لەگەڵ ڕەنگە سپی و ڕەشەكەدا بگونجێت.
