درێژترین كەزییەكان لە كوردستاندا
ستەمكردن لە كورد لە دێر زەمانەوە باوە، چ بە شێوەی داگیركردنی خاكی كوردستان و نەدانی مافی گەلی كورد بێت، یان تەنانەت دەستبردن بۆ پیرۆزییەكان. ئەم بابەتە هەر لە سەردەمی ڕژێمە لەناوچووەكانی پێشوودا هەبووە، دواجار لە ڕۆژئاوای كوردستان یەكێك لە چەكداران كە كەزی (بافتە) كچە كوردێكی بە دەستەوە بوو، وەك شانازییەك كەزییە بڕاوەكەی بەرز كردبووەوە، دواتر لە سۆشیاڵ میدیادا ئەوە بووە بابەتێكی جیهانی و لە زۆربەی وڵاتاندا، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر ئەو كارە بە هەزاران پارچە ڤیدیۆ و نامە و ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو كارە بڵاوكرایەوە. دیارترینیان لە شاری هەولێر بوو كە كەزییەك بە درێژایی (11) مەتر و بە ڕەنگەكانی ئاڵای كورستان بەسەر قەڵای هەوڵیردا هەڵواسرا، هەروەها لە شاری سلێمانی پەیكەرتاش بەختیار هەڵەبجەیی، درێژترین كەزیەی هۆنیوەتەوە و بڕیارە پاش بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی پشتوانیكردن لە ڕۆژئاڤا، بكرێتە پرچی زێڕینی ئاڵای كوردستان لە بەردەركی سەرای سلێمانی، هەروەها هونەرمەند «سامان هیدایەت» لەسەر داری بەڕوو ئەم كەزییە جوانەی دروست كردووە بۆ پاڵپشتی خانمانی كورد، ئەم سەرباری ئەوەی زۆربەی خانمانی كوردستان لە ماڵ و شوێنی دەوامی فەرمی و شوێنە گشتییەكانیشدا قژیان كردبووە كەزی.
