تێكەڵە سرووشتی و هەرزانەكان بۆ بۆنخۆشكردنی ماڵ
بۆنخۆشكردنی ماڵ بەبێ كڕینی مۆم و بخوور و ئامێری بۆنخۆشكردن دەكرێت، ئەویش لە ڕێگەی جێبەجێكردنی ئەم هەنگاو و ڕێسایانەی خوارەوە.
١- پرتەقاڵ و دارچین: بڕێكی پێویست لە ئاو دەكرێتە مەنجەڵێكی بچووكەوە؛ كاتێك دەست دەكات بە كوڵان، چەند قاشێكی پرتەقاڵ و چەند كەوچكێكی گەورە یان پارچەی دارچینی بۆ زیاد دەكرێت. كاتی كوڵان ئاگرەكە دەكوژێندرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێكی تایبەت كە بە شێوەیەكی سرووشتی ماڵەكە بۆنخۆش دەكات.
٢- سۆدەی نان: شووشەیەكی بچووكی بەتاڵ بە نیو كووپ سۆدەی نان و شەش دڵۆپ لەو زەیتە بۆنخۆشەی كە ئارەزووی دەكەیت، پڕ دەكرێت، شووشەكە بە كراوەیی لەو ژوورەدا دابنێ كە دەتەوێت بۆنخۆشی بكەیت.
لە لایەكی دیكەوە، دەتوانیت سۆدەی نان بۆ ئامادەكردنی بۆنخۆشكەرێكی دیكەی ناوماڵ بەم شێوەیە بەكار بهێنیت: یەك كووپ سۆدەی نان لەگەڵ یەك كەوچكی گەورە دارچینی هاڕاو تێكەڵ بكە. ئەم تێكەڵەیە بكەرە ناو قاپ، یان دەفری بچووك و لە گۆشەكانی ماڵدا دایانبەنێ تا بۆنە تایبەتەكەی لێ بێت.
