داهێنانی قژ.. وشككردنەوەیەكی دەستبەجێ و ئەنجامێكی خێرا
ئەم ڕێگەیە پشت بە ئامێرەكانی گەرمی دەبەستێت، وەك (موجەفیفە، ئوتوی قژ، یان ئامێری لوولكردن)، بۆ دەستكەوتنی ستایلێكی وردتر و جێگیرتر. هەنگاوی سەرەكی هەمیشە بە پاراستنی قژ دەست پێ دەكات، ئەویش بە بەكارهێنانی بەرهەمێكی پارێزەری گەرمی لەسەر قژی تەڕ یان وشك، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان و پاراستنی نەرمی و بریقەیی تاڵەكان.
دوای ئەوە، قژەكە بە موجەفیفە بە پلەی گەرمیی مامناوەند وشك دەكرێتەوە، بەجۆرێك هەواكە لە ڕەگەوە بەرەو سەرتاڵەكان ئاراستە دەكرێت بۆ ئەوەی ئەنجامێكی نەرمی هەبێت و بژبوونی قژەكە كەم بكاتەوە.
لە كاتی بەكارهێنانی ئوتوو یان ئامێری لوولكردندا، باشترە قژەكە بكرێتە چەند بەشێكی بچووك و هەنگاو بە هەنگاو كاری لەسەر بكرێت، لەگەڵ هەڵبژاردنی پلەی گەرمییەك كە لەگەڵ جۆر و چڕیی قژەكەدا بگونجێت.
بۆ كۆتایی هێنان، دەكرێت ستایلەكە بە سپرایەكی سووك یان سیرۆمێك جێگیر بكرێت، كە بریقە بە قژەكە بدات بەبێ ئەوەی قورسی بكات.
