مارەیی بە (100) مانگا

مارەیی بە (100) مانگا

دوای ئەوەی ئەو ژەنەڕاڵە زانیویەتی كە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا جیابووەتەوە و تەنیا كچێكی هەیە، هەڵساوە بە داوایەكی سەیری هاوسەرگیری لە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، كە بریتییە لەوەی ژەنەڕاڵ «موهوزی كاینیروغابا» فەرماندەیی هێزی زەمینی ولاتی ئۆغەندایە لە كیشوەری ئەفریقیا، لە هەمان كاتیشدا كوڕی سەرۆكی ولاتی ئۆغەندایە، لە تۆڕی(x) داوایەكی ئاراستەی «جۆرجیا مێلۆنی» سەرۆكی ئیتاڵیا كرد و ١٠٠ مانگای جۆری ئەنكۆلی وەك مارەیی بۆ هاوسەرگیری پێشكەش كرد. دواتر باوكی یوێری موسیڤینی سەرۆك كۆماری ئۆغەندا لە فەرماندەیی هێزی زەمینی دووری خستەوە و داوای لێبوردنیشی لە وڵاتی ئیتاڵیا كرد.

 

Top