گەمارۆ نوێیەکانی کەنەدا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران
حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاند: کە بە پێی ڕێوشوێنە ئابوورییە تایبەتەکانی پەیوەست بە ئێران سزای نوێی بەسەر حەوت کەسدا سەپاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، سزاکان بریتین لە بەستنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی مامەڵەی دارایی و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ کەنەدا بۆ کەسانی ئامانجدار.
بەگوێرەی ئەو وەزارەتە، ئامانج لەو ڕێوشوێنە بەرپەرچدانەوەی “سەرکوت، توندوتیژی و چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی ناوچەیی” کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم سنووردارکردنانە پەیامێکی ڕوون دەنێرن بۆ بەرپرسان و کەسانی پەیوەست بە سەرکوتی ناوخۆیی ئێران و دەستێوەردانەکانی ناوچەیی و بەردەوامی پێشێلکارییەکانی مافەكانی مرۆڤ دەتوانێت ببێتە هۆی سزای زیاتر.
گوڵان: سەردار خەلیل
