لابردنی مكیاج بە ڕێگەی سرووشتی

لابردنی مكیاج بە ڕێگەی سرووشتی

ڕۆنی گوێزی هیندی: بە یەكێك لە باشترین ڕۆنە سرووشتییەكان دادەنرێت بۆ لابردنی مكیاج، بەتایبەتی مكیاجی چاوی دژەئاو، كاردەكات لەسەر توانەوەی مكیاج بە ئاسانی لەگەڵ شێداركردنەوەی پێستدا.

شێوازی بەكارهێنان:

كەمێك ڕۆنی گوێزی هیندی بخەرە سەر پارچە لۆكەیەك یان ڕاستەوخۆ لەسەر ڕووخسارت.

بە نەرمی مەساجی پێستت بكە، پاشان ڕۆنەكە بسڕەوە بە بەكارهێنانی پارچە قوماشێكی پاك یان كلێنیكسێكی نەرم، دواتر ڕووخسارت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

شیر: دەوڵەمەندە بە ترشی لاكتیك كە یارمەتیی پاككردنەوەی پێست و شێداركردنەوەی دەدات بە قووڵی.

شێوازی بەكارهێنان:

پارچە لۆكەیەك نوقمی شیری سارد بكە و ڕووخسارتی پێ بسڕە.

بۆ چەند خولەكێك وازی لێ بهێنە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرە.

ئاوی گوڵ: وەك تۆنەرێكی سرووشتی كاردەكات كە مكیاج لادەبات و پێست فرێش دەكاتەوە.

شێوازی بەكارهێنان:

پارچە لۆكەیەك بە ئاوی گوڵ تەڕ بكە و ڕووخسارت بە نەرمی پێ بسڕە.

پێویست بە شتنی ناكات، چونكە هەر خۆی یارمەتیی هێوركردنەوەی پێست دەدات.

 

Top