هیندستان تۆڕی قاچاخچێتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو دەبات

هیندستان تۆڕی قاچاخچێتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو دەبات

 

 

پاسەوانی کەناراوەکانی هیندستان هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی نەوتی پەیوەست بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند و ڕایگەیاند: کە سێ کەشتی نەوتهەڵگری گەمارۆدراو لە ئاوە کراوەکاندا دەستنیشان كران و دەستیان بەسەردا گرتووە.

تۆڕەکە نەوتی لە ئاوە کراوەکاندا دەگواستەوە، ناسنامە و ئاڵای کەشتییەکانی گۆڕی و شێوازی ئاڵۆزی بەکارهێنا بۆ دەربازبوون لە سزاکان بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرزان کە لە ناوچە قەیراناوییەکانەوە دەرهێنرابوو بۆ بازاڕە جیهانییەکان. بەرپرسانی هیندستان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێستا هەر سێ کەشتییەکە بە یاوەرییەوە ڕەوانەی بەندەری مومبای کراون بۆ دەستپێکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە فەرمییەکان.

هەروەها ماڵپەڕی بەدواداچوونی تانکەرەکان ناسنامەی ئەو سێ کەشتییەی وەک تانکەر لەژێر سزاکانی ئەمریکا پشتڕاستکردەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top