بۆ زانیاریت، خۆگونجاندن لەسەر دوو پێ

بۆ زانیاریت، خۆگونجاندن لەسەر دوو پێ

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا بەڵگەیەكی زۆر بەهێزتر خرایە ڕوو لەسەر خۆگونجاندنی دوو پێی سەهەڵانپرۆپۆس، لەم لێكۆڵینەوە نوێیەدا شوێنی بەستنەوەی ماسوولكەی سمت gluteus maximus muscle بە سەركڵاوی ئێسكی ڕان femur، دەستنیشان كرا و، لە ئەنجامدا دەركەوت سمت و ڕانی سەهەڵانپرۆپۆس، وەك هۆمینینیەكانی دیكە وا بووە و لەسەر دوو-پێ خۆی گونجاندووە. لەوەش زیاتر، ئەندازە و شێوازی ئێسكی ڕانەكانی بە پەیوەست بە ئێسكی قۆڵەكانی بەراورد كرا و دیسانەوە دەركەوت هەمان شێوازە ئەندازەی ئەو ئەندامانەی هۆمینینیە دوو پێكانی دیكەی هەبووە. لەلایەكی دیكەوە توانرا femoral tubercle دەستنیشان بكرێت كە لە لێكۆڵینەوەكانیتردا نەتوانرابوو دەربخرێت. بەشی femoral tubercle زۆر گرنگە بۆ ئێمەی مرۆڤ و گەورەترین و بەهێزترین بەشە ماسوولكەی لەش iliofemoral ligament دەبەستێتەوە بە ئێسكەوە. لەناو شەمپانزیا و ئەیپەكانیتردا خاڵی femoral tubercle نییە و ئەو بەشە ئێسكەیان تەختە، بەڵام بۆ ئێمەی مرۆڤ، femoral tubercle ماسوولكە ligament رادەگرێت كە لە كاتی دانیشتندا شل دەبن، بەڵام كە دەكەوینە سەر دوو پێ، توند و جیڕ دەبن و نایەڵن بەملا و لادا بكەوین. ئەم ئەنجامە نوێیە زۆر گرنگە و ئەوەمان بۆ دەردەخات كە دیاردەی خۆگونجاندن لەسەر دوو پێ، زۆر كۆنترە لەوەی كە جاران بیری لێ دەكرایەوە. سەهەڵانپرۆپۆس مەرج نییە بە قنجی وەك ئێمە لەسەر دوو پێ رێی كردبێت، بەڵام نیشانەكانی خۆگونجاندن لەسەر دوو پێ، رۆیشتنی پێوە بووە و دەكرێت یەكێك بێت لەو هۆمینینیە كۆنانەی كە تازە خۆگونجاندنیان لەسەر دوو پێ رۆیشتبێت.

Top