میدیا؛ چه‌كی ڕزگاری یان تێكشكێنەری كۆمه‌ڵگا؟
لە وڵاتێكدا كە میدیا دەبێت چاو و گوێ و دەنگی خەڵك بێت، بەداخەوە ( nrt ) و زۆرێك لە میدیاكان بوونەتە بازاڕی درۆ و بازنەی خۆفرۆشی!
ئەو میدیایانەی ڕاستی دەگۆڕن بۆ ئەوەی بەرژەوەندی حزبی، دارایی یان دەرەوەیی بپارێزن, ئەمە تەنها نائەهلی نییە، بەڵكو یەكێكە لە مەترسیدارترین بڕگەكانی تابوری پێنجه‌م.
راگەیاندن لە كۆمه‌ڵگای ئێمەدا زۆرجار بێ‌داتا، بێ‌به‌ڵگە و به‌بێ مۆڕاڵی هەواڵ بڵاودەكاتەوە, هەواڵ لە بنەمای “باوەڕی من” و “پێم‌وایە” و “گووتراوە” دروست دەكرێت، نە لە بنەمای ڕاستی و لێكۆڵینەوە!
ئەم شێوازه له‌میدیاكردنه نە هەواڵە، نە راگەیاندنە، ئەمە فریودانی ڕوونه.
كێشەی گەورەی راگەیاندن ئەوەیە هەموو كەناڵێك خۆی ناوزه‌ند ده‌كات به “ئاهلی”، “نیشتمانی”، بەڵام لە كردارا ڕۆڵی جاسوس و ئاژاوه‌گێر ده‌بینێت!
كەناڵێك كە ڕاستی و درۆ یەكسەر دەگۆڕێت بە پێی بەرژەوەندی، میدیا نییە؛ ئەوە ئامێرێكی سیاسی به‌كرێگیراوی شكاوە.
میدیای خۆفرۆش هۆشیاری كۆمه‌ڵگا دەكوژێت, هاوڵاتی تێكدەشكێنێت، مێشكی پڕدەكات لە تێكەڵەی درۆ و ڕاست، تا ئەو ئاستەی نەزانرێت چی ڕاستە و چی درۆیە, ئەو كاتەی خەڵك متمانەی بە هیچ دەنگێك نەما، كۆمه‌ڵگا لە ناوەوە دەڕووخێت.
راگەیاندن ئەگەر بەڕاستی راگەیاندن بێت، بەهێزترین چەكە؛ بەڵام ئەگەر ببێته ئامێریكی به‌كرێگیراو ئه‌ڵقه‌له‌گوێی نه‌یاران نمونه‌ی (nrt)، دەبێتە ژەهەری هێواش كە كۆمه‌ڵگا لە ناوەوە ده‌خوات.
میدیای خۆفرۆش زیانی گەورەترە لە دوژمنی ئاشكرا، چونكە بە ناوی ڕاستی، درۆ دەفرۆشێت و ژه‌هر ده‌رخواردی میلله‌ت ده‌دات.
جێی ده‌ستخۆشیه ئه‌وڕێكاره‌ی به‌رامبه‌ر ( nrt ) گیراوه‌به‌ر, ده‌بوو زۆر له‌مێژدا هه‌نگاوبنرایه بۆ بێده‌نگكردنی خائین و خۆفرۆش و ئه‌ڵقه‌له‌گوێكانی دوژمنانی كورد و كوردستان, كه ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه له تێكدانی كۆمه‌ڵگای كوردی و سوكایه‌تیكردن به‌ڕه‌مزو ناشرینكردنی پیرۆزیه‌كانی نیشتمان.
ئەگەر حكومەت نه‌توانێت میدیا رێكبخاتوو سنووری ئه‌خلاقی و پیشه‌ییان بۆ دابنێن، ئەو كاتە پرسیارێك دروست دەبێت: كەناڵێك كە ناتوانێت رێز له‌پیرۆزیه‌كان بگرێت و ڕووداو پێشهاته‌كان بە ڕاستی بگوازێتەوە، بوونی زیانە.
ئێمە پێویستمان بە میدیای ئازاد هەیە، نە بەمیدیای خۆفرۆش, پێویستمان بە راگەیاندنێك هەیە كە خزمەتكاری خەڵك بێت، نە تابوری پێنجه‌م و جاسوس و بەرژەوەندیخواز, هه‌تا ئەو كاتەی میدیا نه‌گەڕێتەوە بۆ ئه‌خلاق و ڕاستگۆیی و بەرپرسیارێتی، وڵات لە قەیراندا دەمێنێتەوە.

ئـــهحــمــهد گـــلــی