نـێــچـیــرڤـــان بـــارزانــی، ســەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له رێككه‌وتنى حكوومه‌تى سووريا و (هه‌سه‌ده) ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له رێككه‌وتنى حكوومه‌تى سووريا و (هه‌سه‌ده) ده‌كات و دەڵێت، "ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان".
دەقی راگەیێندراوەکە:
پێشوازی و پشتيوانى لە ڕێککەوتنى نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ين بۆ راگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و كارگێڕييهكان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیيیەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.
ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بێت.
ئه‌م ڕێککەوتنه زەمینەیەکی بەهێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە. هیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایه‌کی یه‌کگرتوو، پاراستنی مافه‌كانى گه‌لى كورد و هەموو پێکهاتەکان له ده‌ستووری داهاتوودا و بەدیهێنانی ئارامی بۆ سووريا و ناوچەکە به‌گشتى.
