پەرتووکی مسعود بارزانی پیاوی ئاشتی پێشکەش بە پەرتوکخانەی ئەسکەندەریە کرا

پەرتووکی مسعود بارزانی پیاوی ئاشتی پێشکەش بە پەرتوکخانەی ئەسکەندەریە کرا


رۆژنامەنووس و نووسەر شێرکۆ حەبیب سەردانی پەرتووکخانەی ئەسکەندەریە کرد و لە لایەن دکتۆر ئەحمەد زاید سەرۆکی پەرتووکخانە و بەرێوەبەری بەشە جیاجیاکان بەگەرمی پێشوازی لێکرا، لە میانەی ئەو دیدارە باس لە هەماهەنگی نێوان پەرتووکخانەی ئەسکەندەریە و پەرتووکخانەی کوردستان و زانکۆکان کرا، و دکتۆر ئەحمەد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاریەک لەگەڵ کوردستان و سوپاسی رۆژمەنووس شێرکۆ حەبیبی کرد بۆ ئەو سەردانەو، لە لای خۆیەوە شێرکۆ حەبیب سوپاسی سەرۆکی پەرتووک خانەی ئەسکەندەریەی کرد بۆ پێشوازی گەرم و ئامادەی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان، هەروەها ٥٠ پەرتووک لەسەر کەلتور و مێژوی کورد و ١١ پەرتووکی خۆی کە لە پێشنگای قاهیرەی نێودەوڵەتی نمایش دەکریت لە خولی ٥٧ی لەوانە پەرتووک لەسەر شۆرشی بارزان و دیمانەکانی جەنابی مەلا مستەفای بارزانی نەمر. و پەرتووکی مسعود بارزانی پیاوی ئاشتی. و رواق ئەلئەکراد. وکورد لە بەڵگەنامە مێژوویەکانی بەریتانیا و ئەمریکا، هەروەها کۆکراوەی ژمارەکانی رۆژنامەی کوردستان کە ساڵی ١٨٩٨ لە قاهیرە دەرچوو پێشکەش بە پەرتووکخانەی ئەسکەندەریە کرا

پەرتووکی مسعود بارزانی پیاوی ئاشتی پێشکەش بە پەرتوکخانەی ئەسکەندەریە کرا
Top