هونەرمەند حیكمەت برا نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (کوردبوون دەرمانە) بڵاوکردەوە
هونەرمەندی باکووری کوردستان حیكمەت برا، وەک پشتگیرییەک بۆ بەرخودانی گەلی کورد لە ڕۆژاڤای کوردستان و بۆ شەرمەزارکردنی تاوانە هۆڤانەکانی چەکدارانی سوپای داعشی عهرهبی سووری، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (کوردبوون دەرمانه) لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە. ئەم بەرهەمە هۆنراوە و ئاوازی لە لایەن ههڵبهستڤانی ناسراوی کورد (ئەمین بۆتانی)یەوە ئامادەکراوە و مۆنتاژی کلیپەکەش لە لایەن خودی هونەرمەندهوە ئەنجامدراوە.
گۆرانییەکە تیشک دەخاتە سەر مێژووی دێرین و ڕەسەنی گەلی کوردستان کە لەدێر زەمانەوە ڕووبەڕووی ستەم و داگیرکاری بۆتەوە. ئەم بەرهەمە تێکۆشان و ورەی بەرزی گەلی رۆژاڤا و یهكبوونی کوردان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات نیشان دەدات.
ناوەڕۆکی گۆرانییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەل بە جهسارهت و نهعرهتهی کوردایەتی، سنووری دەستکرد و قێزەونی ڕاماڵی و دابڕان و دوورکەوتنەوەی لە نێو خۆیدا نەهێشت.
