پەسەندکردنی پاکێجی نوێی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
لە کاردانەوە بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران و بەردەوامیی پشتیوانیی سەربازیی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا، یەکیەتیی ئەوروپا پاکێجێکی گەمارۆی نوێ و بەرفراوانی داڕشتووە کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار لە کۆبوونەوەی برۆکسلدا یەکلایی بکرێتەوە.
گرینگی سەرەکی ئەم پاکێجە قەدەغەکردنی تەواوەتی هەناردەکردنی پارچەی گرینگ و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی بۆ ئێرانە.
لە بەشی مافی مرۆڤدا ٢١ کەس و قەوارە زیاد دەکرێن بۆ لیستی سزاکان بەهۆی ڕۆڵی ئەوان لە پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
لە نێو ئەو ناوانەی ئاماژەیان پێکراوە، ئەسکەندەر مۆمەنی، وەزیری ناوخۆ و محەممەد موحیدی ئازاد، داواکاری گشتی هەیە. هەروەها ژمارەیەک فەرماندەی سوپا لەوان فەرماندەی سوپای ئیلام و لیوای تایبەتی سابیرین ڕووبەڕووی بەستنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ ئەوروپا دەبنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
