ئیسپانیا مافی پەنابەری دەداتە 50 هەزار کۆچبەری نایاسایی

ئیسپانیا مافی پەنابەری دەداتە 50 هەزار کۆچبەری نایاسایی

 

 

حکومەتی ئیسپانیا ڕایگەیاند: کە پێدەچێت پێگەی یاسایی بداتە نزیکەی ٥٠ هەزار کۆچبەر کە بەبێ بەڵگەنامە لەو وڵاتەدا دەژین.

بڕیارەکە ڕێگە بە کۆچبەرانی شایستە دەدات بە شێوەیەکی یاسایی بۆ ماوەی ساڵێک بمێننەوە، هەروەها مۆڵەتی کارکردن لە ئیسپانیا.

ئەمە دوایین ڕێگایە کە وڵاتەکەی  خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە توندانەی کۆچبەری کە لە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی لە دژی کۆچبەران جێبەجێ دەکرێن، لەنێویاندا کۆچبەرانی ئەفغانی.

وەزیری کۆچبەرانی ئیسپانیا، ئەلما سایز، ڕایگەیاند، "رێوشوێنە نائاساییەکە" بە خێراکردنی دەرکردنی فەرمانی چاکسازی لە یاساکانی کۆچبەری و بەدەربازبوون لە پڕۆژە یاسایەکی هاوشێوە کە لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا وەستاوە، جێبەجێ دەکرێت.

بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکە کە هەنگاویان ناوە بۆ سنووردارکردنی کۆچبەری و مافی پەنابەری، کە بەشێکی زۆریان بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپەوە هاندراون، ئیسپانیا بە ئاراستەی پێچەوانەدا هەنگاوی ناوە و زۆرجار پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و وەزیرەکانی سودەکانی کۆچبەری یاسایی بۆ ئابووری وڵات و پیربوونی هێزی کار بەرز دەکەنەوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: " ئیسپانیا بە بێباکی نامێنێتەوە، حکومەت ڕێز لەو خەڵکە دەگرێت کە ئێستا لە وڵاتەکەمانن."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕێوشوێنە دەتوانێت سوود بەو نزیکەی ٥٠ هەزار کۆچبەرە بگەیەنێت کە بەبێ بەڵگەنامە لە ئیسپانیا دەژین.

ڕێکخراوەکانی مافی پەنابەران مەزەندە دەکەن کە تا ٨٠٠ هەزار کەس لە ئێستادا بەبێ بەڵگەنامە لە سێبەری کۆمەڵگەی ئیسپانیادا دەژین.

بەگوێرەی ئەو دامەزراوانە، زۆرێک لەو کۆچبەرانە ئەوانەن کە لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین یان ئەفریقاوە هاتوونەتە ئەم وڵاتە و لە کەرتی کشتوکاڵ، گەشتیاری یان خزمەتگوزاری کار دەکەن، کە بە بڕبڕەی پشتی گەشەسەندنی ئابووری ئیسپانیا دادەنرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top