ڕۆژئاوا و میدیای کوردی و یەک گوتاری کوردی
(*)
بەتەنگەوە بوونی پرسی کورد و دۆزە ڕەوایەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ، لە لایەن میدیای کوردییەوە، بە سۆشیاڵ میدیاوەش،ئەوەی سەلماند رۆژنامەنووسان ومیدیای کوردی هێزی ئەوتوێژو دەسەڵاتەن، نەک هەر پەیامی گەیاندنی راستی وهەواڵ دەبێتە پیشەیان،بەڵکو ڕێگری کردن لە جینۆسایدکردنێکی تروتوانای بەرزکردنەوەی گیانی بەرخودانیش دەبێتە ئەرک و پیشەی پیرۆزی نیشتمانی. هەرلەپرسی ڕۆژئاوا و لەدوای هێرشە نامرۆڤایەتییەکان بۆسەر حەلەب وگەرەکی شێخ مەقسوود تا رۆژی ئەمرۆ میدیای کوردی بە وریایی و لێزانییەوە، بە زانیاری راستو وردەوە بووەتە ئاوێنەی راستەقینەش بۆ گەیاندنی ڕاستییەکاندا لەسەردەمی چەواشەکاری میدیاییدا .
لە کاتێکدا زۆرێک لە میدیا عەرەبییە زەبەلاح و بەتواناکان، کەناڵی جەزیرە بە نموونە لە هەندێ بەرنامەی دا نەک هەرراستییەکان چەواشە دەکا، بەڵکوبە دەستی ئەنقەست کاری بۆ شێواندنی پرس و دۆزی ڕەوای کورد وکەلتوری کوردی ڕۆژئاوای کردۆتە بەرنامەی خۆیی ولە پێناو گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردنیشین و ناوچە و گوندەوارییەکانی کوردستانی ڕۆژئاوایش راستییە مێژووییەکانی ئاوەژوو کردۆتەوە و ناحەقی و چەواشەکاری و شێواندنی جوگرافیای لا بۆتە بەرنامە رۆژانەی خۆی چ لە رووماڵکردنی راپۆرتە هەواڵییە کان و پەخشی بەرنامەکانی دا بێ ،یا چ لە گەیاندنی هەواڵ و شرۆڤەی بابەتەکانی رۆژەڤدا .
میدیای کورد لە پرسی ڕۆژئاوادا بە ئەرکی مێژووی و نیشتمانی خۆی هەڵساوە و بە هوشیاری وبە ئاگایی وبەتوانای هونەرییەری بەرزەوە هاتۆتە مەیدان وبەستافی وێنەگرو کامیرەمان و رۆژنامەنووسانی نێو بەرەی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەدا لە هەموو جێگاو ناوچە و شارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا شارەزاو پرۆفیشناڵانە بۆ گەیاندنی دیمەنی ڕاستەقینەی واری واقیعی ڕۆژئاوا رێگری کردوە و رێگری دەکا لەو میدیا دژانەی کە بۆ کەمتەرخەمی لە ناشیرین پێشاندانو وێناکردنی کورد بە کرێیت و تیرۆرست درێغییان نەکردووە.هەروا بۆبەرپەچ دانەوەی میدیا دژە کوردانە و دژە پرسە نەتەوەییەکانی کوردانی رۆژئاوا ، بە شرۆڤە و بەرنامەکانی تایبەت بە پشتیوانی لە رۆژئاوا تەرخانکراون چ بە دیمانە و چاوپێکەوتن بێ ، یا پێشاندان وگواستنەوەی راستە خۆی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی نێو شارەکانی هەرێمی کوردستان وڵاتانی جیهان وهاندانی هاوڵاتیان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاری بە کەلوپەلی پێویست وخۆراک و خواردەمەنی بۆ خوشک و برایانمان سەرکەوتنی کەمپینی پشتیوانی و هاریکاری بۆ رۆژئاوا دەگەینێ .ئەوانە هەموو سەلماندیان میدیا ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە دروستکردنی یەکریزی ناوخۆی لە نێوان کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بۆ بوون بە هەژموون وبە فشار بۆسەر رژێمی سوریا.
لە کاتێکدا میدیای کلاسیکی کوردی ئەوڕۆڵە ئەرێنی وکاریگەر ییە یەکگوتاریەی کوردستانی گەیاند، سۆشیاڵیالمیدیای کوردیش هەمان هەلوێستی یەکگوتاری و یەک دەنگی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ووڵاتانی دەرەوەی بە دەنگ و ڕەنگی کوردو کوردستانیان ڕازابۆوە . هەڵکردن و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەلایەن تەواوی چین و توێژەکان بە ئایدیۆلۆژیای جیاوازەوە چ لە هەرێمی کوردستان یان لە دەرەوەی،هەروا یەک هەڵوێستی لە پرۆتستۆکردنی بڕینی بسکی کچانی قارەمان و شۆڕشڤانان تەواوی سۆشیالمیدیای تەنی، بەجۆتێ دنیای لە پرسێک بە ئاگا هێنا کە پرسی پێشێل کردنی مافی مرۆڤی کوردو مافی ژن و ئازادی و ژیانی گەل وخاک و کوردستانە. میدیای کوردی لە شەڕی مانەوە و بەرگری و بەرخودان لە پێناو ئایندە بەجۆرێ سەرکەوتنی بەدەست هێنا نەتەوەیەکگرتووەکانی هێنایە دەنگ بۆ پاڵپشتی کردنی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ کۆبانێ .بەجۆرێ گەیشتە ئەو ئاستەی دواجار جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵی نەتەوەیەکگرتووە کان خۆشحاڵی خۆیان بگەیێنن بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ رۆژئاوا بەگشتی و کۆبانێ بەتایبەتی . ئەم سەرکەوتنانە چۆن سەرکەوتنی هەوڵی دبلۆماسی کوردییە ، زیاتریش بۆگەیاندنی پەیامی یەکگوتاری و یەک هەلوێستی میدیای کوردییش دەگەرێتەوە . .
(*)
ماستەر لە میدیا کۆمەنیکەیشن

نۆژەن محمد خدر