تۆپی پێی توندوتیژی و سەرشێتانە
January 24, 2026
رەنگا و ڕەنگ
هەموو ساڵێك لە شاری فلۆرانسی وڵاتی ئیتاڵیا خولێكی تۆپی پێی سەیروسەمەرە ئەنجام دەدرێت، ئەمە تەنیا بە ناو تۆپی پێیە، دەنا جیاوازییەكی زۆری هەیە. لە خاڵە سەیروسەمەرەكانی ئەم یارییە ئەوەیە كە فاوڵی تێدا نییە و یاریزان ئازادە چۆن مامەڵە دەكات و زۆر جار یارییەكان پڕن لە بۆكسێن و شەق هەڵدان لە یەكتر و، زۆربەی جارەكان یاریزانەكان خەڵتانی خوێن دەبن و یاری هەر بەردەوامە، سوودبینین لە دەست شتێكی ئاساییە و یاریزانان ئازادن لە پۆشینی هەر جلوبەرگێك. وەكو باس دەكرێت لە كۆندا ئەم یاریە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی هەبووە تا وای لێ هاتووە یاریزانەكان لە مەرگ نزیك بوونەتەوە، بەڵام ئێستا یارییەكە 50 خولەكە و هەر تیپێك بە 27 یاریزانەوە یاری دەكات.
