مانگی دەستكردی دار لە بۆشایی ئاسماندا

مانگی دەستكردی دار لە بۆشایی ئاسماندا

 ئایا دەزانیت لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، جیهان شاهیدی گۆڕانكارییەكی سەیر بوو لە بواری تەكنەلۆژیای بۆشایی ئاسماندا؟ ئاژانسی بۆشاییگەرانی ژاپۆنی (JAXA) مانگێكی دەستكردی بچووكی بەناوی LignoSat ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد، كە لە دار دروست كراوە، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە تەنیا تاقیكردنەوە نییە، بەڵكو دۆزینەوەی جێگرەوەیەكی ژینگەییە. پاكبوونەوەی تەواو: مانگە دەستكردە كانزاییەكان كاتی گەڕانەوەیان بۆ زەوی دەبنە هۆی پاشماوەی زیانبەخش، بەڵام دار بە تەواوی دەسووتێت و هیچ پاشماوەیەك جێناهێڵێت. بەرگرییەكی سەرسوڕهێنەری هەیەو لە درای جۆری هۆنۆكی (Magnolia) دروست كراوە، كە لە تاقیگەكاندا سەلماندوویەتی بەرگەی گۆڕانكارییە گەرمییەكان و تیشكە زیانبەخشەكانی بۆشایی ئاسمان دەگرێت، بێ بزمار و چەسپ بە بەكارهێنانی تەكنیكی كۆنی ژاپۆنی (traditional joinery) پارچەكان بەیەكەوە بەستراونەتەوە.

 

Top