ئیتر بەسە موزایەدە کردن کاتی یەکگرتنی کوردە
پێشەکی دەبێت ڕۆڵی هەموو کوردێکی خاوەن هەڵوێست و کوردانە بەرز بنەرخێنین، لەمەڕ ئەو خۆپیشاندانانەی لەم ڕۆژانە لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە چوو بۆ پاڵپشتی برایانمان لەڕۆژ ئاوای کوردستان، لە بەرامبەر ئەو پێشلکاری و غەدرو ستەمی لەگەلی کورد دەکرێ، کەئێستا چەتە کانی جۆلانی هەڵدەکوتنە سەر کوردانی ڕۆژئاوا بە بەرچاوی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، کەتا ئێستا نوزەیان لێوە نایەت، بەڵام ئەو پێشهات و ڕووداوانە هەر زوو لەلایەن هەر چوار چوار پارچەی کوردستانەوە بە و کوردانی تاراوگە نشین هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایان بەرز کردەوە دژ بە هێزی جۆلانی تیرۆرست زۆربەی خۆپیشاندەران، لە پێش قونسڵخانەی ئەمریکی ووڵاتە زلهێزەکان ناڕەزایان دەر بڕی کە گوایە ئەوە گەلە کۆمەیە لە کورد دەکرێ، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئەو پێشێلکاری هێز جولانی شەرکردن دژبە گەلی کورد ڕابگرن کەچی هەندێک لەحزبە بچووکەکان ئاوانەی تا ئێستا لە بازنەی حزبایەتی دەرچوونە وەک ئۆپۆزسیوەن مامەلە دەکەن هیچ کات خەڵکی هەێمیش بۆیان دەرکەووتوون کە تەیرێکی ناموبارەکن کەس حێساڕبیان بۆ ناکات بۆیە دەستیان کردووە بە موزادیەکردن بەسەر خەڵکی هەرێم و خەڵکی ڕۆژ ئاوا دەکەن دیارەهەر بە ساویلکەی ماونەتەوە چونکە ئێستا ئەو تەکنەلوژیا ی سەردەم هەیە هەرچی بیکەن هە زوو پیلانەکانیان ئاشکرا دەبێت پیلانەکانیان لە گۆڕ دەنرێت چەند ڕۆژێکە میدیاکانی یەکێتی خۆیان تێکدابوو گوایە دژە تیروریان ڕەوانە ڕۆژ ئاوا کردووە بەڵام هەروو چەواشەکاریەکانیان بووە بڵقی سەر ئاو هەموو ئاشکرا بوو بۆیە ئەگەر دەتاوێت ڕووی خۆتان سپی بکەنەوە وەرن هەموو پێکەوە دەست لەناو دەست ودەیسلمێنێ کە کورد یەک پارچەیە وەک ئەوە لە شارو شاروچەکان دەگوزرێت دور لە حزبایەتی وەک نەتەوەیەک با سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتیمان بکات لەسەر ناسیۆنالیستییە کوردیی و دیبلوماسی لەمەر سیاسیەتی جیهان بۆ ئەوەی پاڵپشتیەک تەواو دروست بکات زڵهێزەکان پشتگیرمان بکەن ئەگەرنا دوژمن وەک سەگی هار دەمیان کردۆتەوە خەرکن پەلامارمان دەدەن بێ ڕەحمانە دوای جیاوازی لەکەسمان ناکەن

نەجمەدین محەمەد قەراجی