بەیاننامەیەک لەدوو پەرلەمنتاری کریستیانەوە

بەیاننامەیەک لەدوو پەرلەمنتاری کریستیانەوە

 


دووپەرلەمانتاری کوردستان لە کۆتای کریستیان ئاماژە بەوە دەکەن کە کە چەند ڕۆژێكە، بەنیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێری رووداوە نەخوزاروەكانی سووریا دەكەین، كە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، ئەو بارودۆخە قورسەی کوردستانی رۆژئاوا رووبەڕووی بووەتەوە، ئەگەری ئەوەی قەیرانێكی مرۆیی نوێی لێبكەوێتەوە و كۆچبەری و ئاوارەبوونی نوێ روو بدات و ژمارەی قوربانییەكان لەهەموو لایەنەكان زیاد بكات.

پەرلەمانتار د جیمس حسدو هیدو
پەرلەمانتار رامی نوری سیاوش
لەبەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە کە هەروەها مەترسییەكی گەورەتر لە ئارادایە ئەویش رەخساندنی زەمینەیە بۆ سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی دانەوەی رێخكراوی تیرۆستی داعش.

ئەوەش دەخەنەڕوو: مەترسییەكان تەنیا لەسەر برا كوردەكان لەسووریا نییە، هەمووان دەزانن هەموو ناوچەكانی شەڕی ئێستا، چەندین كۆمەڵگە و گوندی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری لێییە كە لە2014وە تا ئیستا ئازارێکی زۆریان چەشتووە.

باس لەوەش دەکەن دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئاشتیخوازان لە كوردستان و جیهان، داوا لەلایەنە ناكۆكەكان دەكەین پەنا بۆ زمانی ئاشتی و گفتوگۆ و هاووڵاتیبوون و پاراستنی مافەكان ببەن، هەروەها داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین بەجدیەتیی زیاتر چاودێری رووداوەكان بكات و دەستوەردانی بەپەلە بۆ وەستانی وێرانی و ماڵوێرانی جەنگ بكات.

Top