بۆ زانیاریت، دۆزینەوەی ئەسترۆی

بۆ زانیاریت، دۆزینەوەی ئەسترۆی

دووبارە ئەسترۆیدی بێنوو پشتڕاستی كردەوە كە هەموو ئەو پێكهاتانەی لەسەر زەوی و لە ناو ترشی دی ئێن ئەی هەیە، لە ناو فەزاو لە پێكهاتەی هەسارۆكەكەدا هەیە، ئەسترۆیدی Bennu، هەموو ئەو پێكهێنەرانەی تێدایە كە ژیان بهێنێتە كایەوە، ئەسترۆیدی Bennu، ئەو ئەسترۆیدەی نێواند هەسارەی مەریخ و هەسارەی موشتەرییە كە لە ساڵی 2020 دا مانگی دەستكردی ناسراو بە OSIRIS-REx ی بۆ ڕەوانەكرا و توانی سامپڵی خاكەكەی وەرگرێت و ڕەوانەی بكاتەوە بۆ سەر هەسارەكەمان. ئەو سامپڵە، كە 121 گرام دەبوو، لە ساڵی 2023دا گەیشتەوە سەر هەسارەكەمان و لەو كاتەوە لێكۆڵینەوەی جیاوازی لەسەر دەكرێت لە ئەزمونگە جیاوازەكانی جیهاندا. یەكەم لێكۆڵینەوەكان، بوونی ئاو و كاربۆن و چەندین مادەی ئۆرگانیكی دەرخست لەو سامپڵەدا. پاشان، بوونی ئەمینۆ ئەسیدەكانی وەك formaldehyde و پێنج نیوكلەبەیسیس nucleobasesی تێدا بینرایەوە كە DNA و RNA پێك دەهێنێت، لەوەش زیاتر، phosphates تێدا بینرایەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو دۆزینەوانەش هێشتا شتێكی زۆر گرنگ نەدۆزرابووەوە كە بە مانای وشە، بڕبڕاگەی پشتی ریزبەندیەكانی DNA و RNA پێك دەهێنێت، ئەویش شەكرە كە بە شێوازی ribose لەناو RNA پەیدا دەبێت و بە شێوازی deoxyribose لە ناو DNA دا هەیە. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا لە زانكۆیەكی یابان، توانرا ribose و شێوازە شەكرەكانی تریش جودا بكرێتەوە لە سامپلەكەی Bennu، دەركەوت شێوازە شەكرەكانی lyxose، xylose، arabinose، glucose و galactose لەو سامپڵەدا هەیە، ئەمەش دۆزینەوەیەكی زۆر گرنگە، چونكە تا ئاستێكی زۆریش، هەموو شێوازە ژیانەكان گلوكۆس glucose بەكاردەهێنن بۆ میتابۆڵسم.

 

 

Top